4/08/2018
فێركاری دروست كردنی ئیمەیڵ، ڕێگە زۆرە بۆ دروست كردنی ئیمەیڵ: یاھو،ھۆتمەیڵ،جیمەیڵ، من لێرە باس لە دروست كردنی ئیمەیڵ ئەكەم لە جیمەیڵ،ئەمەشیان باشترە.
سەرەتا ئەم لینكە بكەوە لە سەفاری یان ھەر شوێنێك بێت.
لە Frist name و Last name ناوی یەكەم و دووەمت بنوسە.
لە username ناوێك بۆ ئیمەیڵەكەت دابنێ @ مەنوسە لەگەڵی.
لە password پاسۆردێك دابنێ كە ٨ پیت كەمتر نەبێت و ژمارەشی تیا بێت.
لە comfirm ھەمان پاسۆردی سەرەوە بنوسەوە،ھی جیاواز نەنوسیت،دواتر كلیك بكە لەسەر Next.
لە phone number لە سەرەوە ڕەقەمەكەت بنوسە.
لە recovery email address ھیچ مەنوسە.
لە day و month و year ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایك بونت بنوسە.
لە gender ڕەگەز دیاری بكە كوڕی یان كچ، دواتر كلیك بكە لەسەر Next.
ئینجا بڕۆ خوارەوەو كلیك بكە لەسەر I agree، ئەگەر داوای كۆدی كرد ئەوە كۆد بۆ ڕەقەمەكەت دێت داخلی بكە.
تەواو دروست كرا ئیمەیڵەكە، ئێستا ئیمەیڵەكەی تۆ بریتیە لەو ناوەی كە لە username نوسیت لەگەڵ پاشگری Gmail.com@ ، بۆ نمونە ئەوەی من ئەبێت بە iphonekomartest2@gmail.com.
0 تعليقات