Ads

header ads

سڕینەوەی پاسۆردی Screen Time بەبێ كۆمپیتەر.

سڕینەوەی پاسۆردی Screen Time  بەبێ كۆمپیتەر.
فێركاری سڕینەوەی   پاسۆردی Screen Time یان گۆڕینی  كاتێك پاسۆردەكەی نازانیت بەبێ كۆمپیتەر و فۆرمات ، ئەم ڕێگە تەنیا پشتگیری ڤێرژن ١٣.٤ بەرەو سەرەوە ئەكات، ئەگەر بەم ڕێگە ناتوانیت بیكەیت یان ڤێرژنت نزمترە كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری لە ڕێگەی كۆمپیتەر.

١- بڕۆ Settings دواتر Screen Time.


٢- دواتر كلیك بكە لەسەر Change Screen Time Passcode .


٣- دووبارە Change Screen Time Passcode بكە.


٤- لێرە Forgot Password بكە.


٥- ئێستا ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە، كاتێك Screen Time چالاك ئەكەیت داوای ئەوەت لێ ئەكات ئەپڵ ئایدی داخل بكەیت بۆ ئەوەی دواتر بتوانیت پاسۆردی Screen Time بگۆڕیت ئەگەر لە بیرت بچێت.


٦- لێرە پاسۆردی تازە دابنێ بۆ Screen Time و تەواو ھەر ئەوەنەیە.




كۆمێنتت چییە لەسەر بابەتەكە؟

0 تعليقات